خۆت بۆ هاوین ئامادە بكە

خۆت بۆ هاوین ئامادە بكە
هەرێمی كوردستان لە لایەنی جوگرافییەوە لە وەرزی هاویندا گەرمە و بەر تیشكێكی زۆری خۆر دەكەوێت، بۆیە پێویستە كە هەموومان بۆ پاراستنی تەندروستیمان چەند هەنگاوێك بگرینە بەر. گەرما و تیشكی خۆر دوو فاكتەرن كە مامەڵەی تایبەتیان دەوێت. خواردنەوەی بڕێكی زۆری شلە بەتایبەتی ئاو بەلای كەم رۆژانە 8 پەرداخ پێویستە، بڕی زیاتر پێویست دەكات لەكاتی وەرزشدا، هەرروەها بۆ كرێكارەكان و ئەوانەی كە لە شوێنی گەرم كاردەكەن وەكو فڕنی و كارگە و ناوچە پیشەسازییەكان. هەوڵ بدە كە دووروكەویتەەوە لە نوشابە گازدارەكان و ساردەمەنی و خواردنەوە وزبەخشەكان كە سەرەڕای ئەوەی تێنوویەتی ناشكێنن دەبنە ئەگەری كەمبوونەوەی شلەی لەش(وشكبوونەوەی لەش Dehydration)، رۆژانە بڕێكی زۆری سەوزە و میوە بخۆ. هەتاو یان تیشكی خۆر بە دوژمنی یەكەمی پێست دادەنرێت، جگە لە پەڵەی تاریك و وشكبوون و قڵیشانی پێست و تاودانی كرداری لۆچبوونی پێست هۆكارێكی سەرەكییە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست. خۆپاراستن لە تیشكی خۆر زۆر پێویستە بەتایبەتی لە نێوان كاتژمێر 10ی بەیانی تا كاتژمێر 4 ی پاش نیوەڕۆ. ئەوانەی كە لەبەر هەر هۆكارێك بەر تیشكی خۆر دەكەون پێویستە كە كرێمێكی دژەخۆر (سەنسكرین Sunscreen یان سەنبلۆك Sunblock) بە رێنمایی دكتۆری پێست بەكاربێنن لەگەڵ بەكارهێنانی كاسكێت و شەبقە و سەیوانە و جلی فێنك و رەنگ كاڵ بۆ خۆپارستن لە خۆربردن Sunburn.
Top