كەمی زینك لە خۆراكدا

كەمی زینك لە خۆراكدا
كانزای زینك(تۆتیا (Zinc زۆر گرنگە بۆ سستمی بەرگری لەش، چاكبوونەوەی برینەكان، فرمانی ئاسایی چێژ و بۆنكردن، دروستبوونی DNA، هەروەها
بۆ گەشەكردنی كۆرپە لەكاتی دووگیانیدا و گەشەی منداڵ و هەرزەكاران. بۆ پێگەیشتووان رۆژانە 9.5-5.5 ملگم زینك لە رێگای خۆراك پێویستە، لەشی مرۆڤێكی ئاسایی 3-2 گرام زینك خەزن دەكات لە ئێسك، ددانەكان، جگەر، پێست، قژ، هەروەها خرۆكە سپییەكانی خوێن. سەرچاوە خۆراكییەكانی زینك بریتین لە: گۆشت، جگەر، دانەوێڵە، نۆك، پاقلەمەنییەكان، هێلكە، خۆراكی دەریا بەتایبەتی مەحار Oysters. كەمی زینك لە خۆراكدا دەبێتە ئەگەری: كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بێهێزی گشتی، سكچوون، دواكەوتنی گەشە Growth retardation، قژهەڵوەرین، هەوكردنی پێست، ئاوسانی جگەر، كزبوونی سستمی بەرگری لەش بەرانبەر هەوكردنەكان، شەوكوێری، تێكچوون لە هەستی چێژ و بۆنكردن، دواكەوتنی چاكبوونەوەی برین.
Top