ئی كۆلای E.coli یەكێكە لەو بەكتریایانەی كە توانای هەیە بگاتە گۆشت و بەرهەمەكانی ئەلبان، هەروەها بە شێویەكی ئاسایی لەناو ریخۆڵەی مرۆڤ و ئاژەڵە خوێن گەرمەكاندا دەژی. جۆری EHEC لە بەكتریای ئی كۆلای دەبێتە ئەگەری نەخۆشی ژاراویبوون بە خۆراك. ئی كۆلای بە رێگای خواردن و خواردنەوەی ئالودەبوو یان نەكوڵاوی وەكو گۆشت و شیری خاو بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. جۆرە مەترسیدارەكەی ئی كۆلای توانای ژیانی هەیە لە پلەی گەرمی 50-7ی سەدیدا و باشترین پلەی گەرمی بۆ گەشەی ئی كۆلای37 پلەی سەدییە. نیشانەكانی تووشبوون بە بەكتریای EHEC بریتین لە: سك ئێشە، سكچوون، تا، رشانەوە. ماوەی نێوان گەیشتنی بەكتریای ئی كۆلای بە كۆئەندامی هەرس و سەرهەڵدانی نەخۆشییەكە لە نێوان 8-3 رۆژدایە، گەلێك لە تووشبووان لە ماوەی 10 رۆژدا چاك دەبنەوە. خۆپاراستن دەستپێدەكات بە كۆنترۆلكردنی هەموو قۆناغەكانی زنجیرەی خۆراك هەر لە چاندن و كشتوكاڵەوە تا دەگاتە ئامادەكردن بۆ خواردن. باشترین رێگا بۆ لەناوبردنی ئەم بەكتریایە لەناو خۆراك و خواردنەوەدا بریتییە لە گەرمكردن یان كوڵاندن، مامەڵە بە تیشك Irradiation لەگەڵ پاستیوریزەكردن Pasteurization.