زیاد فرمێسككردن

زیاد فرمێسككردن
تەڕێتی زۆر پێویستە بۆ چاوەكان، بە وشكبوونەوە خانەكانی چاو لەناودەچن. فرمێسك Tears سەرچاوەی سەرەكی و تاكە سەرچاوەی پاراستنی تەڕێتی چاوە، شەو و ڕۆژ دەڕژێتە سەر ڕووی چاوەكان. چەند فرمێسكە گلاندێك بە جۆگەی زۆر ورد و باریك چینێكی تەنكی فرمێسك بە ئەستووری 0.05 ملم دەرژننە سەر چاوەكان. فرمێسك خۆراك و ئۆكسجنیی تواوە دەگەیەنێتە چینی كۆڕنیا (ڕووی چاو) و پلەی گەرمییەكەی دەپارێزێت، چینی ڕەشێنەی چاو لە پاشەڕۆكان ڕزگار دەكات و بەردەوام دەیشوات و لە هەر تەنێكی بیانی پاكی دەكاتەوە، هەروەها ئەنزیمێكی تێدایە كە دژی میكرۆب كاردەكات. هۆكارەكانی زیاد فرمێسككردن بریتین لە: تەزووی بای سارد، تیشكی گەرمی هاوین، دوكەڵ و تۆز و خۆڵ، زیاد پێكەنین، تەنی بیانی كە بەر چاو دەكەوێت، هەندێك جار لەكاتی پژمیندا، غەم و كاریگەری سۆز واتە گریان كە تا ئێستا میكانیزمەكەی بە تەواوی نەزانراوە، هەوكردنی پێلوەكان Blepheritis، هەوكردنی كۆڕنیا، هەوكردنی ناوەوەی چاو، هەستەوەرە چاو، تراكۆما Trachoma، گیرانی ڕێڕەوی فرمێسك لەبەر هەر نەخۆشییەك، پسپۆڕانی چاو دەڵێن(( تەڕبوونی چاو و فرمێسككردن سەدان جار باشترە لە وشكبوونی چاو و كەم فرمێسككردن.
Top