گرنگی زەیتی ماسی

گرنگی زەیتی ماسی
زەیتی ماسی Fish oil چەوری جۆری ئۆمیگا 3 و جۆری DHA ی تێدایە كە لە لەشدا گرنگی زۆریان هەیە بۆ دروستبوونی چەورییە فۆسفۆیدەكان Phospholipids كە پێویستن بۆ خەپڵەكانی خوێن و خانەكانی خوێن، هەروەها بۆ دروستیی خانەكانی مێشك و تۆڕەی چاو. زەیتی ماسی سوودی تەندروستی زۆری هەیە بە تایبەتی بۆ دابەزاندنی چەورییە گلیسریدە سیانییەكان و كەمكردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵ، جا ماسی یان زەیتی ماسی بە شێوەی دەنك هەر سوودە تەندروستییەكان دەبەخشێت. هەروەها رۆژانە خواردنی 1.8گرام زەیتی ماسی ریخۆڵە لە نەخۆشی كرۆن Crohn’s دەپارێزێت، رۆژانە بەكارهێنانی 3 گرام زەیتی ماسی دەبێتە هۆی دابەزاندی پەستانی خوێن، هەروەها رۆژانە دابینكردنی 3 گرام لە ئۆمیگا 3 كە لە زەیتی ماسیدایە نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان بە شێوەیەكی بەرچاو كەم دەكاتەوە. زەیتی ماسی لە خۆراكی رۆژانەدا نیشانەكانی رەبو سووك دەكات، یارمەتی كرداری دروستبوونی شیر دەدات لە دایكی شیردەردا، ناڕێكی لێدانەكانی دڵ رێكدەخاتەوە، ئەگەری ئەكزیما كەم دەكاتەوە، ئەگەری سەرهەڵدانی نۆرەی دڵ كەم دەكاتەوە، یارمەتی فرمانی گورچیلەكان دەدات، ئێسك لە لاوازبوون دەپارێزێت، نیشانەكانی نەخۆشی سەدەف لە پێستدا سووك دەكات، رێگرە لەبەردەم تووشبوون بە هەوكردن و گرژبوونی قۆڵۆن، هەروەها بەرگری لەش بەهێز دەكات و خەمۆكیش سووك دەكات.
Top