بەهای خۆراكی سندی

بەهای خۆراكی سندی
هەموو میوە مزرەكان بەتایبەتی سندی سەرچاوەی دەوڵەمەندن بۆ ڤیتامین C و ماددە دژەئۆكسانە بەهێزەكان كە رۆڵیان هەیە لە كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ، هەروەها دبەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن بە رێژەی 15% و گلیسریدە سیانییەكان كە جۆرێكی تری چەورییە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ پتر دەكات بە رێژەی 17%. سندی هیچ چەوری تێدا نییە و چەندین ڤیتامین و كانزای گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو پۆتاسیۆم، كالسیۆم، مەگنسیۆم، ڤیتامین C، ڤیتامین A، ڤیتامین B1، ڤیتامین B3، ڤیتامین B6، ڤیتامین B9 (فۆلێت)، هەروەها سندی پتر لە 150ماددەی رووەكی گرنگی تێدایە جگە لە دژەئۆكسانە فلاڤانۆیدەكان Flavonoids. بەهای خۆراكی سندی خۆی دەبینێتەوە لە: بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش، یارمەتیدانی هەڵمژینی كانزای ئاسن لە كۆئەندامی هەناسەدا، هاریكاریكردنی لەش بۆ بەدەستهێنانی وزە لە خۆراكدا، پتەوكردنی ئێسك و ددانەكان، رێكخستنی پەستانی خوێن، باشتركردنی فرمانی ماسوڵكەكان، كەمكردنەوەی ئەگەری سەقەتی زگماكی لە ئافرەتی دووگیاندا، پاراستنی پرۆستات لە تووشبوون بە شێرپەنجە، رێگرتن لە زیادبوونی كێش و قەڵەوی، خۆپاراستن لە شێرپەنجەی هێلكەدان بە هۆی ماددەی دژەئۆكسانی لایكۆپین Lycopene، هەروەها كارۆتینۆیدەكانی ناو سندی چاوەكان دەپارێزن لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن كە هەندێك جار دەبنە هۆی لەدەستدانی یەكجارەكی بینین.
Top