سڕبوونی قاچەكان

سڕبوونی  قاچەكان
سڕبوون یان تەزینی قاچەكان Numbness حاڵەتێكی باوە و زیاتر لە ئافرەتدا روودەدات، گەلێك جاریش تووشبوو جگە لە سڕبوون هەست بە ساردبوونی قاچەكان دەكات. هاتوچۆی خوێن و بەرهەمهێنانی وزە لە لەشدا دوو هۆكارن بۆ هێشتنەوەی گەرمی هەموو بەشەكانی لەش، دەمارەكانیش بەرپرسن لە گواستنەوەی هەست لە دوورترین شوێنی لەشەوە بۆ مێشك. هەر هۆكارێك گرفت لەبەردەم فرمانی ئاسایی دەمارەكان پەیدا بكات یان كاریگەری بكاتە سەر هاتوچۆی خوێن و گەیشتنی ئۆكسجین بە شانەكان، ئەوا دەبێتە ئەگەری سڕبوون یان تەزین. ئەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی سڕبوون لە قاچەكاندا بریتین لە: كەمخوێنی، قەڵەوی، گرفت لە ناوچەی پشت بۆ نموونە خزینی كڕكڕاگەی نێوان بڕبڕەكان Disc prolapse، رەقبوونی خوێنبەرەكان لە پیاوان، لە ئافرەتیشدا زیاتر لە تەمەنی پاش وەستانی یەكجارەكی خولی مانگانە Menopause لەبەر نیشتنی چینێكی چەوری لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكانی قاچدا كە دەبێتە هۆی ئەوەی كە لێشاوی خوێن بۆ قاچەكان كەم بێتەوە بۆیە دەبێتە هۆی ئازار و سڕبوونی قاچ و پێیەكان بەتایبەت لەكاتی جوولە و لە وەرزی زستاندا. دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر یەك پۆزیشندا بۆ نموونە دانیشتن بەرانبەر شاشەی كۆمپیوتەر و چوونە ناو ئینتەرنێت.
Top