سیسركە نەخۆشی پەیدادەكات

سیسركە نەخۆشی پەیدادەكات
زۆربەی خەڵك بەوە ئاشنان كە لەناو ماڵدا تۆز و خۆڵ و دوكەڵ و وردەی جل و بەرگ و رایەخەكان هۆكارن بۆ هەستەوەری و هەناسەتەنگی لە تووشبووان بە رەبو و گرفتی تر لە كۆئەندامی هەناسەدا، بەڵام پێویستە ئەمەش بزانرێت كە بوونی سیسركە Cockroaches لە ماڵ و قوتابخانە و فەرمانگەكاندا هاندەرە بۆ پەیدابوونی هەستەوەری و نۆرەی هەناسەتەنگی لە تووشبووان بە رەبو و نەخۆشییەكانی تری كۆئەندامی هەناسە. پاشەڕۆ و لیكی سیسركە و ئەو پرۆتینانەی كە لەپاش شیبوونەوەی لەشی سیسركەدا پەیدا دەبن هاندەری سەرەكین بۆ پەیداكردنی هەستەوەری و سەختكردنی نیشانەكانی رەبو بەتایبەتی لە منداڵاندا، چونكە سیسركەكان لە شوێنی شاراوەدان كە بە ئاسانی نابینرێن، بۆیە پاككردنەوە و وشككردنەوەی شوێنە گومانلێكراوەكان كارێكی پێویستە. سیسركە جگە لە هەستەوەری، میكرۆبی سالمۆنێللا Salmonella بە قاچەكانییەوە دەگوازێتەوە بۆ خۆراك و سەر رووی مێز و پێداویستییەكانی ناو چێشتخانە. سیسركە نزیكەی 33 جۆری بەكتریا بۆ مرۆڤ دەگوازێتەوە لەگەڵ 6 جۆری كرمی مشەخۆر.
Top