بۆ كەمكردنەوەی پرخە

بۆ كەمكردنەوەی پرخە
پرخە Snoring گرفتێكی باوی پەیوەستە بە نووستن، واباشترە كە زوو چارەسەربكرێت بەر لەوەی كێشە بۆ خەو و تەندروستی پەیدابكات. گەلێك لە تووشبووان بە پرخە درك بەوە ناكەن كە پرخەكەیان بە دەنگێكی گەورەوە كەسانی دەوروبەریان ناڕحەت كردووە. بەساڵاچوون، قەڵەوی، هەستەوەری لووت و كۆئەندامی هەناسە، رەبو، جگەرەكێشان، پۆزیشتنی ناڕێكی نووستن باوترین هۆكارن بۆ پەیدابوونی پرخە. دەتوانیت بە پەیڕەوكردنی چەند هەنگاوێك ئەگەری پرخە تا راددەیەكی باش كەم بكەیتەوە، بۆ نموونە نووستن لەسەر پشت وا لە زمان دەكات كە بخشێتە ناو قوڕگ و رێڕەوی هەناسە بگرێت و پرخەیەكی بەهێز پەیدا بكات لەكاتی هەناسەوەرگرتندا. بە دانانی سەرین لە پۆزیشنی نووستندا دەتوانیت كە پرخە تا راددەیەكی زۆر كەم بكەیتەوە، بۆ نموونە نووستن لەسەر تەنیشت بە دانانی سەرینێك لە نێوان هەر دوو ئەژنۆ و دانانی سەرینێك لەژێر سەردا. خواردنەوەی ئەلكهول نەك تەنیا خەو دەشێوێنێت، بەڵكو گرفتی پرخە سەختتر دەكات، چونكە دەبێتە هۆی خاوبوونەوەیەكی زۆری ماسوڵكەكان لە سەرتاسەری لەشدا، واباشترە كە بەر لەكاتی نووستن بە 4 كاتژمێر دووركەویتەوە لە ئەلكهول. هەروەها پاك راگرتنی رێڕەوەكانی لووت و بەكارهێنانی دڵۆپی دژی لووتگیران بەتایبەتی لەكاتی تووشبوون بە هەڵامەت كە ئەگەری پرخە زیاتر دەكات.
Top