چای سپی

چای سپی
چای سپی White tea، چای سەوز، چای رەش، هەموویان لە یەك رووەكەوە سەرچاوە دەگرن بەناوی كامیلیا Camellia. چای سپی لە پۆپەكانی گەڵای نەكراوەی رووەكی چای ئامادە دەكرێت، كەچی چای سەوز پاشان كە گەڵاكان دەكرێنەوە و پێدەگەن ئینجا بەدەست دەهێنرێت، هەروەها چای رەش لە گەڵا كراوە پێگەییەكاندا بەدەست دێت، بەڵام پاش ئەوەی كە گەڵاكان بە كرداری هەوێنبووندا رەش هەڵدەگەڕێن. هەردوو چای سپی و چای سەوز ئەگەرچی لە رووی پێكهاتندا جیاوازن، بەڵام هەمان بەهای خۆراكییان هەیە بەوەی كە رێژەیەكی بەرز لە ماددە پۆلیفینۆلەكان Polyphenols لەخۆدەگرن كە دژەئۆكسانن بەتایبەتی EGCG كە رۆڵی سەرەكی هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجە. بەگشتی، كوالیتی خاڵێكی گرنگە لەكاتی هەڵبژاردنی جۆری چای، هەر چەند چای ئۆرگانیك Organic بێت هێندە بەها خۆراكییەكی بەرزتر دەبێت بەتایبەتی لە رووی رێژەی بەرزتری ماددە دژەئۆكسانەكان.
Top