هێلكەی سپی یان هێلكەی سوور

هێلكەی سپی یان هێلكەی سوور
لەكاتی هەڵبژاردنی هێلكە چەندین مەسەلە بەرجەستە دەبن، بۆ نموونە رەنگی هێلكە، تازەیی، كاڵی و تۆخی رەنگی زەردێنەكەی، چێژ و بۆنی هێلكە لەكاتی خواردنیدا، گەورە و بچووكی، هەروەها جۆری هێلكە ئایا سروشتی و ئۆرگانیكە Organic یان نا..تاد. تاكە جیاوازی نێوان هێلكەی سپی white eggs و هێلكەی قاوەیی Brown eggs یان هێلكەی سوور تەنیا بریتییە لە رەنگەكەیان كە پێوەندی بە جۆری مریشكەوە هەیە. مریشكێك كە خاوەن پەڕی سپی و گوێچكەڵەی سپی بێت، ئەوا هێلكەكانیشی سپی دەبن، مریشكێك كە خاوەن پەڕی رەنگ تاریك و گوێچكەڵەی سوور بێت، ئەوا هێلكەكانیشی سوور یان قاوەیی دەبن. هێلكە خۆراكێكی تەواوە، لە رووی بەهای خۆراكی و پێكهاتەكان و چێژ و كوڵاندن هیچ جیاوازییەك لەنێوان هێلكەی سپی و هێلكەی قاوەییدا نییە و هەر دووكیان وەكو یەك سروشتین.
Top