لایەنە نێگەتیڤەكانی قاوە

لایەنە نێگەتیڤەكانی قاوە
گەلێك كەس رۆژانە قاوە دەخۆنەوە و دەڵێن( قاوە وزەمان دەداتێ و تازەمان دەكاتەوە)، بەڵام پێویستە ئەو راستییە بزانرێت كە قاوە لایەنی نێگەتیڤیشی هەیە. قاوە ئاستی وزە بۆ ماوەیەكی كورت بەرزدەكاتەوە، بەڵام پاش راهاتن لەسەر خواردنەوەی قاوە، كوپێكی مام ناوەندی ئەم ئەنجامە ناپێكێت بۆیە بڕێكی زیاتر دەخۆیتەوە و راهاتنەكەش قووڵتر دەبێت. ماددەی كافائین Caffeine كە لە قاوەدایە لەگەڵ كاریگەری ماددەی ئەدینۆسین Adenosine كە لە شانەكانی مێشكدا دەردەدرێت كە رۆڵی هەیە لە ئارامبوونەوەدا تێكەڵ دەبێت. هەروەها كافائین دەبێتە ئەگەری تەسكبوونەوەی بۆڕیەكانی خوێن لە رێگەی هاندانی گلاندی ئەدرینال بۆ زیاد دەردانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل Cortisol. وا باشە كە قاوە نەدرێتە منداڵان، چونكە توانای هەرسكردنی قاوەیان نییە، جگەر توانای مامەڵەكردنی لەگەڵ ماددەی كافائیندا نییە، بۆیە ئەم ماددەیە بۆ ماوەی 5-4 رۆژ لە لەشیاندا دەمێنێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی خەوزڕان و ناڕەحەتی منداڵ. زیاد خواردنەوەی قاوە لە ئافرەتی دووگیاندا لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری سەقەتی زگماكی كۆرپە یان لەبارچوون و منداڵبوونی ناكام Premature. زیانەكانی تری قاوە بریتین لە: زەردبوونی ددان و ئەگەری كلۆربوونیان، كەمكردنەوەی چالاكی سپێرمەكان، بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، كەمبوونەوەی خەو، گۆڕان لە پەستانی خوێن و لێدانەكانی دڵ، زوو میزكردن، كەمكردنەوەی هەڵمژینی كانزاكانی ئاسن و زینك و كالیسیۆم لەگەڵ ڤیتامینەكانی A، B، C لە كۆئەندامی هەرسدا.
Top