زەیتی گوێزی هیندی

زەیتی گوێزی هیندی
زەیتی گوێزی هیندی Oil Coconut بۆن و چێژێكی خۆشی هەیە، زەیتێكی زۆر گونجاوە بۆ سووركردنەوەی خۆراك یان بۆ هەویركاری و دروستكردنی كێك. زەیتی گوێزی هیندی سوودبەخشە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ و خۆپاراستن لە هەندێك جۆری شێرپەنجە. هەروەها یارمەتی فرمانەكانی كۆئەندامی هەرس دەدات لە هەرسكردنی خۆراك و جووڵەی ریخۆڵەدا. زەیتی گوێزی هیندی بەرگری لەش بەهێز دەكات بەرانبەر بە هەوكردنە ڤایرۆسی و هەوكردنە بەكتریاییەكان، هەروەها شانەكانی لەش لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن دەپارێزێت یان كردارەكە دوادەخات. جگە لەمانە، زەیتی گوێزی هیندی بۆ جومگەكانیش سوودی هەیە بەوەی كە لە تووشبوون بە سووان یان داڕوشان(سەوەفان Osteoarthritis) دەیانپارێزێت. زەیتی گوێزی هیندی یارمەتی كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن دەدات لە نەخۆشانی شەكرەدا. لە پێستیشدا، نەرمی پێست دەپارێزێت و كرداری لۆچبوون یان زووپیربوونی پێست دوادەخات و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست تا راددەیەكی باش كەم دەكاتەوە. سوودێكی دیكەی زەیتی گوێزی هیندی ئەوەیە كە یارمەتی لەش دەدات بۆ رزگاربوون لە هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر جۆری C و ڤایرۆسی تامیسكە و هەتا ڤایرۆسی ئایدزیش HIV تا راددەیەك.
Top