خوێن لە تۆواودا

خوێن لە تۆواودا
گەلێك حاڵەت و نەخۆشی لە كۆئەندامی زاوزێدا دەبنە هۆی بەدیكردنی خوێن لە تۆواوداHematospermia، بۆ نموونە میزڵدان، بۆڕی میز، گونەكان، بۆڕی تۆواو، بربخ، پرۆستات. لەپاش وەرگرتنی سامپلی شانەیی یان بایۆپسی Biopsy پرۆستات بە مەبەستی دەستنیشانكردنی شێرپەنجە، نزیكەی 80% ی پیاوان خوێن لە تۆواودا دەبینن كە بۆ ماوەی 4-3 هەفتە بەردەوام دەبێت. نەشتەرگەری بڕینی بۆڕی تۆواو Vasectomy دەبێتە ئەگەری پەیدابوونی خوێن لەناو تۆواودا، ئەمەش بۆ ماوەی نزیكەی یەك هەفتە بەردەوام دەبێت. جگە لەم دوو حاڵەتەی سەرەوە كە لەبەر دەستكاریكردنی شانەكاندا خوێن دەچێتە ناو تۆواو، هۆكارەكانی تری پەیدابوونی خوێن لەناو تۆواودا بریتین لە: گرێی پاك و گرێی شێرپەنجەیی پرۆستات، ئاوسانی پرۆستات BPH، شێرپەنجەی میزڵدان و گون یان كیسەكانی تۆواو Seminal vesicles، هەوكردن لە پرۆستات و بربخ یان بۆڕی میز، بەرد لە گورچیلە یان پرۆستات یان لە كیسەكانی تۆواودا، زێدەگۆشت Polyp لەناو بۆڕی میزدا، گیرانی بۆڕیچكەی پڕژاندنی تۆواو، خوێنبەربوون لە كیسەكانی تۆواودا.
Top