دەنكی كالسیۆم

دەنكی كالسیۆم
گەلێك ئافرەت دوودڵن لەوەی كە رۆژانە دەنكێكی كالسیۆم وەربگرن. لێكۆڵینەوەكان دەڵێن كە زیاد بەكارهێنانی دەنكی كالسیۆم لەوانەیە كە بە رێژەی 30%-20 ببێتە ئەگەری نۆرەی دڵ. ئەوەی لەمەش خراپترە ئەوەیە كە وەرگرتنی دەنكی كالسیۆم بە مەبەستی بەهێزكردنی ئێسكەكان (زۆرە Too much) و (درەنگە Too late)، چونكە ئەگەر لە تەمەنی منداڵی و تەمەنی هەرزەكاریدا بینای ئێسك Bone-building یان زەخیرەی ئێسك بە باشی یان بە تەواوی دانەنرابێت، ئەوا لە تەمەنی سییەكان و چلەكان و بەسەرەوەدا وەرگرتنی كالسیۆم(یارییە لەكاتی بەسەرچوودا)، چونكە سوودێكی ئەوتۆی نابێت بۆ چارەسەركردن یان رێگرتن لە پووكانەوە یان لاوازبوونی ئێسكەكان. ژەمی رۆژانەی كالسیۆم بە رێگەی دەنك بۆ پێگەیشتووان بریتییە لە 1500-1000ملگم كە دەكاتە پێویستی رۆژانە كە دەبێ لە خۆراكەوە وەربگیرێت، خۆراكێكی نیمچە هاوسەنگ بەلای كەم 1000 ملگم كالسیۆم لەخۆدەگرێت، دەرەنجام وەرگرتنی دەنكی كالسیۆم لەش بە بڕێكی زۆری كالسیۆم باردەكات كە بە داخەوە لە ئێسكەكاندا جێگیر نابێت، بەڵكو خوێنبەرەكان رەق دەكات. ئەگەر دەنكی كالسیۆم وەربگیرێت باشتر وایە كە ژەمی رۆژانەی لە 500-250 ملگم زێتر نەبێت، لەمەش باشتر ئەوەیە كە تەنیا خۆراك بكرێتە سەرچاوەی كالسیۆم بەتایبەتی پێش تەمەنی 30 ساڵی كە بینای ئێسك دادەمەزرێت لەگەڵ خۆ دانە بەر تیشكی خۆر و وەرزشكردن.
Top