وەرزش بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە

وەرزش بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە
ئەو بیروڕایە هەڵەیە كە دەڵێت مەشقی وەرزشی بۆ تووشبووان بە شێرپەنجە زیانبەخشە. بەپێی رێنماییەكانی كۆلێژی پزیشكی وەرزشی ئەمریكی وا باشترە كە نەخۆشانی تووشبوو بە شێرپەنجە Cancer لەلایەنی فیزیكییەوە ئاكتیڤ بن پێش وەرگرتنی چارەسەر و لەكاتی چارەسەركردندا. لە نەخۆشانی شێرپەنجەدا چالاكی فیزیكی(بەدەنی) سوودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بۆ نموونە لیاقە بەرزدەكاتەوە، ماسوڵكەكان بەهێز دەكات، ئەگەری زوو ماندوبوون كەمتر دەكاتەوە، كوالیتی ژیان باشتر دەكات، لایەنی دەروونی زیاتر پۆزەتیڤ دەكات، كێشی لەش كۆنترۆل دەكات. مەشقی وەرزشی هەر جۆرێك بێت كە تووشبوو بە شێرپەنجە پێیەوە ناڕحەت نەبێت، دەتوانێت كە ئەنجامی بدات و سوودی تەندروستی پێدەگات بەتایبەتی لەكاتی وەرگرتنی چارەسەری كیمیاییدا Chemotherapy. ئەو نەخۆشانەی كە واز لە مەشقی بەدەنی دێنن لەكاتی چارەسەركردن و باشتربوونی تەندروستییان، ئەوا زەحمەتە كە جارێكی تر دەست بە مەشقی وەرزشی بكەنەوە. بەگشتی، وەرزشێكی سووك بۆ ماوەی نیو كاتژمێر هەفتانە 5 رۆژ زۆر گونجاوە، بۆ نموونە بەپێ رۆیشتن بە خێراییەكی مام ناوەندی بۆ زۆربەی نەخۆشەكان مەشقێكی ئاسانە هەتا لەكاتی وەرگرتنی چارەسەریشدا، هەندێك جاریش مەلە یان پایسكل یان رۆیشتنی خێرا لەژێر بڕیار و رێنمایی دكتۆردا.
Top