شینبوونی دەوری چاوەكان

شینبوونی دەوری چاوەكان
شینبوونی یان تاریكبوونی رەنگی دەوری یان بەری چاوەكان Dark circles وا لە دەموچاو دەكات كە بەتەمەنتر بێتە بەرچاو و كاریگەرییەكی دەروونی نێگەتیڤ پەیدادەكات. بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم گرفتەدا پەیڕەوی ئەم هەنگاوانە بكە: بڕێكی زۆری ئاو بخۆرەوە، بەپێی رێنمایی پسپۆڕانی پێست كەم خواردنەوەی ئاو یەكێكە لەو هۆكارانەی كە شینبوونی پێستی ژێرەوەی چاوەكان زیاتر دەكات، بۆیە خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو و شیرەی میوە هەنگاوێكە بۆ كاڵكردنەوەی شینبوونی پێست. هاوسەنگكردنی خۆراكی رۆژانە بەتایبەتی بڕێكی باشی سەوزە و میوە واتە بڕێكی باشی ڤیتامین و ماددە دژەئۆكسانەكان سوودی هەیە. ئاوێتەیەكی دژەهەتاو جا سەنبلۆك Sunblock یان سەنسكرین Sunscreen بە رێنمایی دكتۆری پێست، هەروەها چاویلكەیەكی هەتاوی گەورە بەكاربێنە بۆ پاراستنی پێستی هەستیاری دەوری چاوەكان جگە لە خودی چاوەكان. دانانی كیسی پڕ لە چای سارد یان ئەلقەی خیار و پەتاتە لەسەر شوێنە شینبووەكاندا بۆ ماوەی نیو كاتژمێر و رۆژانە دوو جار ئەنجامێكی باشی دەبێت. لە لایەن دكتۆریش كرێمی تایبەتی كاڵكردنەوەی پێست بۆ هەر تووشبووێك بە جیا تەرخان دەكرێت.
Top