ئارەقەكردن Sweating واتە بەهەڵمبوونی ئاو لەسەر ڕووی لەشدا، ئەمەش خوێیە تواوەكانی ناوی و دەردراوەكانی ئارەقە و ماددەی یۆریا لەسەر ڕووی پێستدا جێدەهێڵێ بەتایبەتی لەو ناوچانەی لەشدا كە ژمارەیەكی زۆری گلاندی ئارەقكردنیان لێیە وەكو بن كەوشەكان كە لەوانەیە ئارەقەكردنەكەی بگاتە یەك گڕام لە كاتژمێرێكدا. ئارەقەكردن لەوانەیە بگاتە لیترێك یان پتر لەماوەی یەك كاتژمێردا لە هەموو لەشدا لە كەشی گەرمدا یان لەكاتی ماندووكردنێكی زۆری ماسوڵكەكاندا. ڕێژەی دەردانی یۆریا Urea لەگەڵ ئارەقەدا كە بۆنێكی تیژی هەیە دەگۆڕێ لەیەكێكەوە بۆ یەكێكی تر، ئەم ڕێژەیە لەناو ئارەقەدا زیاد دەكات بە زیادكردنی ماددەی پڕۆتینی لە خۆراكدا بە تایبەتی گۆشتەكان و لەوانەیە كەڕۆژانە بگاتە 30-20 گم. كرداری ئارەقەكردن شەو و ڕۆژ بەردەوامی هەیە، لە هاویندا زیاتر دەبێت بەتایبەتی لە قەڵەوەكاندا. ئەو هۆكارانەی بۆنی لەش ناخۆش دەكەن بریتین لە: گۆڕان لە پێكهاتنی چەوری پێست كە لە چەورە گلاندەكانی پێستەوە دەردەدرێ، گۆڕان لە پێكهاتنی كیراتین یان تفری پێست، گۆڕان لە پێكهاتووی ئارەقە و یۆریا. بێگومان بوونی میكڕۆب بەرپرسیارە لەم گۆڕانانە، چونكە ئەم پێكهاتووانە شیدەكاتەوە و لە ئەنجامدا بۆنێكی ناخۆش بە پێست دەدات. بۆ رزگابوون لە بۆنی ناخۆش زوو خۆشووشتن، تاشینی بن كەوشەكان، پاكوخاوێنی جل و بەرگ پەیڕەو بكە، بەكارهێنانی سپڕای فڕێش و بۆن تەنیا شتێكی كاتییە.