بەهای خۆراكی میوەی مانگۆ

بەهای خۆراكی میوەی مانگۆ
میوەی مانگۆ Mango چەندین ماددەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت وەكو فینۆلەكان Phenols كە چالاكی دژی شێرپەنجەیان هەیە. هەروەها خواردنی مانگۆ بۆ ئافرەتی دووگیان پەسند دەكرێت. مانگۆ زۆر سوودبەخشە بۆ سافكردنەوەی پێست و بۆ هاوسەنگكردنەوەی ترشەڵۆكی زیادی گەدە و یارمەتیدانی هەرسكردنی خۆراك. لەبەر ئەوەی كە مانگۆ رێژەیەكی كەم لە كاربۆهیدرات لەخۆدەگرێت، واتە وزەی كەمی تێدایە، بۆیە یەكێكە لەو خۆراكانەی كە لە لیستی ریجیمی دابەزاندنی كێشی لەشدایە. مانگۆ كانزای سیلینیۆم لەخۆدەگرێت كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە و دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت. مانگۆ هێشتا سوودی تری هەیە وەكو: یارمەتی گورچیلەكان دەدات و هەوكردنی گورچیلەش سووكتر دەكات، لەكاتی تا پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت، گرفت و نیشانەكانی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە سووكتر دەكات، بۆ خۆپاراستن و چارەسەركردنی قەبزی سوودبەخشە. ئەو ماددە گرنگانەی كە لە مانگۆدان بریتین لە: ئاو 81%، وزە 100 كالۆری، 0.8 گرام پرۆتین، كاربۆهیدرات 28 گرام، ریشاڵ 3 گرام، شەكر 24 گرام، چەوری 0.4 گرام، ئاسن 0.2 ملگم، كالسیۆم 17ملگم، بیتا كارۆتین 725 مایكرۆگرام(ڤیتامین A)، ڤیتامین E 1.8 ملگم، ڤیتامین C 45 ملگم، ڤیتامین B1، ڤیتامین B2، B5، B6، فۆلێت (B9)، ڤیتامین K، مەگنسیۆم، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم، سۆدیۆم، زینك.
Top