ئۆمیگا3 رۆڵێكی بەرچاوی هەیە بۆ تەندروستی مێشك و چاوەكان. ئۆمیگا3 گرنگی زۆری هەیە بۆ دروستبوونی چەورییە فۆسفۆیدەكان Phospholipids كە پێویستن بۆ خەپڵەكانی خوێن و خانەكانی خوێن، هەروەها بۆ دروستیی خانەكانی مێشك و تۆڕەی چاو. ئۆمیگا3 نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان بە شێوەیەكی بەرچاو كەم دەكاتەوە، سوودەكانی تری بریتین لە: دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا، پاراستنی دڵ و مێشك لە جەڵتە، بەهێزكردنی توانای شانەكانی مێشك، سووككردنی ئازاری جومگەكان. ماسی سالمۆن و ساردین و تونە سەرچاوەی زۆر دەوڵەمەندن بۆ پرۆتین و ترشە چەوری لە جۆری ئۆمیگا3 بە شێوەی EPA و DHA. سەچاوە خۆراكییە رووەكییەكانی ئۆمیگا3 بریتین لە: زەیتی كانۆلا Canola oil، زەیتی كەتان Flax seed oil، گوێز، دەنكی كولەكەی زستانە Pumpkin seeds. جۆری ئۆمیگا3 كە لە خۆراكە رووەكییەكاندایە بە شێوەی ئەلفا لاینۆلیك ئەسیدە Alpha linolenic acid كە لە لەشدا دەگۆڕیت بۆ جۆری EPA و DHA واتە جۆرە ئاكتیڤەكەی ئۆمیگا3.