تەماتە

تەماتە
بە گوێرەی سەنتەری سەلامەتی خۆراكی سەر بە ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی FDA ترشێتی Acidity واتە pHی تەماتەی تازە و فرێش دەكەوێتە نێوان 4.9-4.3. ترشێتی تەماتەی قوتووبەند و دۆشاوی تەماتە دەگاتە 4.7-3.5، هەروەها ترشێتی شیرەی تەماتە دەگاتە 4.6-4.1. ترشێتی سەوزەكانی وەكو برۆكۆلی، گێزەر، خاس، سپێناغ لە نێوان 7-5 دایە. ترشێتی میوەكانی وەكو سێو، پرتەقاڵ، ترێ، گرێپ فرووت لە نێوان 5-4 دایە. پلەی ترشێتی تەماتە لە نزیكەوە پەیوەستە بە ئاستی پێگەیشتنی تەماتە. هەر چەند تەماتە زیاتر گەیشتبێت هێندە ئاستی ترشێتییەكەی دادەبەزێت، بۆیە بۆ ئەو كەسانەی كە نایانەوێت خۆراكی ترش بخۆن پێویستە زیاتر تەماتەی گەییو بخۆن. ترشێتی تەماتە گرفت بۆ ئەو كەسانە دروست ناكات كە كۆئەندامی هەرسیان دروست بێت و هەستەوەرییان بەرانبەر بە خواردنی تەماتە نەبێت.
Top