سێو بۆ دڵ

سێو بۆ دڵ
لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە رۆژانە خواردنی سێو ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن دادەبەزێنێت بەتایبەتی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL، رۆژانە خواردنی یەك یان دوو سێو لەوانەیە كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ كەم بكاتەوە. سێو بە رێگەیەكی تریش دڵ لە نەخۆشی دەپپارێزێت، بەوەی كە رێژەیەكی بەرزی پێكتین Pectin لەخۆدەگرێت كە جۆرێكی ریشاڵی تواوەیە و رێگە دەگرێت لە هەڵمژینی كۆلیستیرۆل لە ریخۆڵەدا و هانی لەش دەدات بۆ سەرفكردنی كۆلیستیرۆل لەجیاتی خەزنكردنی. توێكڵی سێو رێژەیەكی بەزر لە ماددە پۆلیفینۆلەكان Polyphenols لەخۆدەگرێت كە ماددەی دژەئۆكسانن و دژی كۆلكە سەربەستەكان Free radicals دەوەستنەوە كە خانەكانی لەش لەسەر ئاستی DNA تێكدەدەن، بۆیە واباشترە كە سێو سپی نەكرێت. سێو جگە لە سوودەكانی بۆ دڵ، چەندین سوودی تەندروستی تری هەیە، بۆ نموونە رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، كۆنترۆڵكردنی ئارەزووی خواردن، خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجە. لەمێژە وتراوە كە خواردنی یەك سێو رۆژانە لە دكتۆر دوورت دەخاتەوە، بەڵام خواردنی دوو دانە هێشتا بۆ تەندروستی باشترە. هەر جۆرێكی سێو سەوز، سوور، زەرد وەكو یەك بەهای خۆراكی بەرزیان هەیە، هەروەها شیرەی سێوی سروشتیش بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە.
Top