نان و ڤیتامین B

نان و ڤیتامین B
ئایا دەزانی كە بڕێك لە چەند جۆرێكی كۆمەڵەی ڤیتامین B ون دەبێت لەكاتی برژاندنی نان یان سەموون لە فڕنیدا. كۆمەڵەی ڤیتامین B كە لە ئاودا دەتوێنەوە، بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە لە كرداری بەدەستهێنانی وزە لە لەشدا تا دەگاتە پاراستنی فرمانی كۆئەندامی دەمار و پاراستنی كۆرپە لە تووشبوون بە سەقەتی زگماكی. بەهەرحاڵ، دەكرێ كە ونكردنی ئەم بڕە بچووكەی كۆمەڵەی ڤیتامین B فەرامۆش بكرێت، بەڵام پێویستە كە گرنگی زۆر بدرێت بە جۆری ئەو ئاردەی كە بۆ نان بەكاردێت، بۆ نموونە ئاردی گەنمێكی تەواو Whole wheat رێژەیەكی بەرز لە ڤیتامین B2 لەخۆدەگرێت كە 4-3 جار زیاترە لەوەی كە لە ئاردێكدا بەدی دەكرێت كە زۆر سافكرابێت Refined واتە هەموو چەڵتووك و توێكڵی گەنمەكەی لابرابێت. هەروەها ئاردی گەنمی تەواو رێژەیەكی بەرز لە ڤیتامین B3 لەخۆدەگرێت كە 5 جار زیاترە لەوەی كە لە ئاردی سفردا هەیە. جگە لەمانە، رێژەی ڤیتامین B6 لە ئاردی بۆر یان ئاردی گەنمی تەواو 7 جار پترە لە رێژەی هەمان ڤیتامین لە ئاردی سافكراو یان ئاردی سفردا.
Top