سترێس و قژسپیبوون

سترێس و قژسپیبوون
جگە لە پیربوون و هۆكاری زگماكی (بۆماوە) كە لە باوك و دایكەوە بەڕێگەی جینەكان یان كڕۆمۆسۆمەكان بۆ منداڵەكان دەگوازرێتەوە، هۆكاری دەروونی رۆڵی هەیە لە تاودانی كرداری قژسپیبووندا. شەكەتی دەروونی یان سترێس Stress و قەیرانە دەروونییە سەخت و كتوپڕەكان، ترس و تۆقین گلاندی ئەدریناڵ چالاك دەكەنەوە، بەمەشەوە زیاتر هۆڕمۆن دەردەدات، دەرەنجام قژ بە خێرایی سپی هەڵدەگەڕێت. شڵەژان و شێوانی فرمانی هۆڕمۆن وكوێرە ڕژێنەكان (گلاندە كوێرەكان)، بەتایبەتی جووتە گلاندی ئەدرینال، كە هەر یەكەی بەقەد دەنكە نۆكێكە و دەكەوێتە سەرەوەی گورچیلە و هۆڕمۆنی ئەدرینالین Adrenaline ڕاستەوخۆ دەردەدەنە ناو خوێن، ئەم هۆرمۆنە دەبێتە هۆی گرژبوونەوەی بۆڕیەكانی خوێن، بەتایبەتی خوێنبەرە وردەكان، دەرئەنجام بڕێكی كەمتری خوێن دەگاتە رەگی مووەكان، بە مانایەكی تر بڕێكی كەمتر لە ماددەی خۆراكی و ڤیتامین و كانزاكان و ئەو هۆرمۆنانەی كە بۆ رەنگی قژ گرنگن، لەو كاتەی كە ئەم گلاندە جگە لە هۆرمۆنی ئەدرینالین، چەند ماددەیەكی تر لەگەڵ چەند هۆڕمۆنێكی تر دەردەدات كە كار دەكەنە سەر رەنگی قژ و پێست و رەنگی چاو. گلاندە ئەدرینالەكان بەدەوری خۆیان لەژێر كۆنتڕۆڵی گلاندی پتیۆتەری دان كە دەكەوێتە ژێرەوەی مێشك.
Top