نەشتەگەری جوانكاری سك

نەشتەگەری جوانكاری سك
نەشتەرگەری گورجكردنی دیواری سك و لابردنی كەرش یان ئەو چینە چەورییەی كە لە ناوچەی سكدا كۆدەبێتەوە Tummy tuckبە مەبەستی بچووككردنەوەی ورگ دەكەوێتە نێو سنووری نەشتەرگەری جوانكارییەوە نەك بەرنامەی دابەزاندنی كێشی لەش. نەشتەرگەری جوانكاری سك زیاتر بۆ ئەو ئافرەتانە سوودبەخشە كە لەبەر زیاد منداڵبوون و دووگیانی جمك یان سییانە ماسوڵكەكانی دیواری سكیان دوچاری لاوز و سستبوون بوونەتەوە و سكیان شۆڕبۆتەوە. هەرگیز هەموو كەسێك نابێتە كاندید بۆ نەشتەرگەری جوانكاریی سك، گەلێك حاڵەت و نەخۆشی ئەگەری ئاڵۆزییەكان زیاد دەكەن، بۆ نموونە نەخۆشی شەكرە، نەخۆشی دڵ، نەخۆشی سییەكان، نەشتەرگەری كۆنی سك. ئەو ئاڵۆزی و گرفتانەی كە لەوانەیە لەپاش نەشتەرگەی جوانكاری سكدا رووبدەن بریتین لە: كۆبوونەوەی خوێن لەژێر پێستدا Hematoma، پەیدابوونی ئاسەواری گەورە لەبەر گرفت لە چاكبوونەوەی برینەكانی نەشتەرگەری كە پێویست بە نەشتەگەرییەكی تر دەكات، هەوكردن لە شوێنی نەشتەرگەرییەكە، خوێنبەربوون، سڕبوون لە بەشی خوارەوەی سك كە بۆ ماوەی 12-6مانگ بەردەوام دەبێت، مردنی شانەكانی پێست Necrosis بەتایبەتی لە جگەرەكێشەكان و نەخۆشانی شەكرەدا.
Top