نەعناع

نەعناع
نەعناع Peppermint وزەیەكی كەم لەخۆدەگرێت و چەندین ماددەی خۆراكی بەسوودی تێدایە وەكو: ڤیتامین C، ڤیتامین A، مەگنسیۆم، ماددە كارۆتینۆیدەكان Carotenoids. ئەم ماددە گرنگانە دژی كۆلكە سەربەستەكان Free Radicals دەوەستن، ئەم كۆلكە سەربەستانە لە ئەنجامی كرداری ئۆكسان لە لەشدا پەیدا دەبن و هۆكارن بۆ شێرپەنجە. جگە لەمانە، نەعناع سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ: ریشاڵی رووەكی، فۆلێت(ڤیتامین B9)، كانزای كالسیۆم، ڤیتامین B12. هەروەها نەعناع سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ ئۆمیگا3 كە ماددەیەكی ترشە چەوری سوودبەخشە، لەگەڵ پۆتاسیۆم، كۆپەر، ڤییتامین B2. ماددەی مەنپول Menthol كە رۆڵێكی بەرچاوی هەیە لە خاوكردنەوەی ماسولكە تەشیلەییەكان، بۆیە سوودبەخشە بۆ سووككردنی نیشانەكانی گرژبوونی قۆڵۆن، بەدهەرسی، هەروەها گرژبوونی درێژخایەنی ماسولكەكان. نەعناع خانەكانی لەش دەپارێزێت لە گۆڕان بۆ خانەی شێرپەنجەیی بەتایبەتی خانەكانی پەنكریاس، مەمك، جگەر، قۆڵۆن، پێست، سییەكان. هەروەها خواردنی نەعناع گەشەی گەلێك جۆری بەكتریا و كەڕوو رادەگرێت، بۆ نموونە ئەو بەكتریایەی كە بەرپرسیارە لە كولبوونی گەدە و دوازدەگرێ. نەعناع ماددەیەكی گرنگی تێدایە كە نیشانەكانی رەبو سووك دەكات بە تایبەتی هەناسەتەنگی، هەروەها سوودبەخشە بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكانی هەستەوەری لووت و خۆشكردنی هەناسە لە حاڵەتەكانی هەڵامەت و ئەنفلوەنزادا.
Top