بۆ نوێكردنەوەی چالاكی مێشك

بۆ نوێكردنەوەی چالاكی مێشك
بۆ ئەوەی كە خانەكانی مێشك فرمانەكانیان بەباشی و چالاكی تەواو ئەنجام بدەن، پێویستە كە پەیڕەوی چەند خاڵێك بكەیت. خانەكانی مێشك بە پلەی یەكەم پشت بە ئۆكسجین و شەكری گلوكۆز دەبەستن بۆیە پێویستە كە گرنگی زۆر بە ژەمەكانی خۆراك و جۆراوجۆركردنی خۆراك بدرێت بەتایبەتی ژەمی بەیانیان لەو كاتەی كە شەكری خوێن لە ئاستێكی نزمدایە و خانەكانی مێشك بە توندی پێویستیان بە شەكری گلوكۆزە، هەروەها پاراستنی خوێنبەرەكان لە تووشبوون بە رەقبوون لە رێگەی خۆراكەوە كە هاتوچۆی خوێن بەباشی بۆ مێشك دابین دەكەن. جگەرەكێشان كاریگەری خراپ دەكاتە سەر خانەكانی مێشك، بە دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان چالاكی خانەكانی مێشك باشتر دەبێت. كاتێكی باش بۆ نووستن تەرخان بكە كە لە دەوروبەری 8 كاتژمێر دابێت، بەمەوە چالاكی مێشك بەردەوام لە نوێبوونەوەدا دەبێت. وەرزشكردن لە هەوای پاكدا بڕێكی باشتر لە گازی ئۆكسجین بۆ خانەكانی مێشك دابین دەكات.
Top