بە خۆراك گەدەت بپارێزە

بە خۆراك گەدەت بپارێزە
بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكانی كولبوونی گەدە یان دوازدەگرێ Peptic ulcer، دووركەوە لە ژەمی گەورەی خۆراك، چونكە زیاتر هانی دەردانی ترشەلۆكی گەدە دەدات. ئەو خۆراكانەی كە رێژەیەكی بەرزی شەكر یان چەوری لەگەڵ رێژەیەكی كەمی ریشاڵ لەخۆدەگرن، كاریگەرییەكی خراپ دەكەنە سەر كۆئەندامی هەرس. بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكانی كولبوونی هەرسی، پەیڕەوی چەند هەنگاوێك بكە، بۆ نموونە: كەمكردنەوەی خۆراكی تیژ وەكو بیبەری تیژ و خەردەل و كاری، دووركەوتنەوە لە خواردنەوە ئەلكهولییەكان، كەمكردنەوەی خواردنەوە كافائینییەكان وەكو قاوە و كاكاو چای، كەمكردنەوەی خوێ لە خۆراكدا، زیادكردنی ماسی چەور لە خۆراكدا كە ترشە چەوری لە جۆری ئۆمیگا3 لەخۆدەگرێت كە رۆڵی هەیە بۆ پاراستنی ناوپۆشی گەدە و ریخۆڵە، زیاد خواردنی ئەو خۆراكانەی كە ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرن، چونكە نیشانەكانی كولبوونی گەدە یان دوازدەگرێ كەم دەكەنەوە بەتایبەتی سەوزە و میوەكان بۆ نموونە گێزەر، بیبەری شیرین، سڵقی سەوز، شیرەی كەلەم، قەیسی، كیوی، گوێز، تۆوی گوڵەبەڕۆژە، كونجی، باوی، زەیتی پاقلەی سۆیا Soybean oil، پەنیری شیدار Cheddar cheese.
Top