بەهای خۆراكی ئەناناس

بەهای خۆراكی ئەناناس
ئەناناس Pineapple لە ئەمریكادا لە ریزبەندی میوە پەسندكراوەكاندا لەپاش مۆز بەپلەی دووەم دێت. ئەناناس چەندین ئەنزیمی تێدایە كەیارمەتی هەرسكردنی خۆراكە پرۆتینییەكان دەدەن. هەروەها بڕێكی باشی لە ڤیتامین C تێدایە كە دژەئۆكسانێكی بەهێزەو لە ئاودا دەتوێتەوە، واتە دەگاتە هەموو شوێنە تەڕ و ئاوییەكانی لەش و خانەكان دەپارێزێت لەهەوكردنەكان بە بەكتریا و بە ڤایرۆس، هەروەها سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات، جگە لەمەش، لەش لە زیانەكانی ماددە یان كۆڵكە سەربەستەكان Free radicals دەپارێزێت، لەم زیانانە وەكو: تووشبوون بە نەخۆشی رەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشی دڵ لە نەخۆشانی شەكرەدا، هەناسەتەنگی و رەبو، شێرپەنجەی قۆڵۆن، داڕوشانی جومگەگان، هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان. ئەناناس، كانزای مەنگەنیز و ڤیتامین B1 ی تێدایە كە زۆر گرنگن بۆ كۆمەڵێك ئەنزیم كە لە بەرهەمهێنانی وزەدا بەشدارن بۆ چالاككردنی كارلێكە زیندە كیمییاییەكاندا. ئەناناس، لە گێزەر گرنگترە بۆ تەندروستی چاوەكان، بەتایبەتی پاراستنی چاوەكان لەگۆڕانەكانی پەیوەست بەتەمەن بە رێژەی 36% كە هەندێك جار دەبێتە ئەگەری لەدەستدانی بینین لە پیرەكاندا.
Top