ئایا زیاد خواردنی میوە قەڵەوت دەكات؟

ئایا زیاد خواردنی میوە قەڵەوت دەكات؟
بەڵێ، زیاد خواردنی میوە لەوانەیە كە ببێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، لەو كاتەی كە میوە زیاتر لە خۆراكەكانی تر دەخورێت. زیاد خواردنی هەر جۆرێكی خۆراك لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش ئەگەرچی هەندێكیان پتر لەوانی تر وزە لەخۆدەگرن و زووتر كێشی لەش زیاد دەكەن. زۆربەی جۆرەكانی میوەی تازە نزیكەی 20-15 كالۆری وزە بۆ هەر ئۆنسێك لەخۆدەگرن، بۆ نموونە سێوێكی مام ناوەندی كە دەكاتە 6 ئۆنس نزیكەی 100كالۆری لەخۆدەگرێت. مەسەلەكە كەمێك جیاوازە بۆ شیرەی میوە، چونكە گەلێك كەس نزیكەی 12ئۆنس (355میللیلیتر) شیرەی میوە لەگەڵ ژەمێكی خۆراكدا دەخۆنەوە كە ئەگەر شەكری تێنەكرابێت نزیكەی 200 كالۆری وزە لەخۆدەگرێت. میوەی وشككراو زیاتر لە میوەی تازە وزە لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە 6 ئۆنس مێوژ نزیكەی 500 كالۆری لەخۆدەگرێت. لەبەر بەهای خۆراكی بەرزی میوەكان، زۆربەی خەڵك بە وردی حیساب بۆ بڕی وزەی میوەكان ناكەن.
Top