ترس لە خواردنی هێلكە

ترس لە خواردنی هێلكە
دەستەواژەی (خۆراكی بێ كۆلیستیرۆل) كە لەپاش ساڵانی نەوەدەكان بەزەقی سەری هەڵدا ناوبانگێكی خراپی خستە پاڵ هێلكە، بەڵام ئایا لە راستیدا هێلكە خۆراكێكی تەندروستییانە نییە؟ یان بەشێكی گرنگە لە خۆراكێكی تەندروستییانە؟ ئەوە راستییەكی پزیشكی چەسپاوە كەرێژەی بەرزی كۆلیسیترۆل هۆكارە بۆ نەخۆشی دڵ، بە پێی ئامارەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO نەخۆشییەكانی دڵ هۆكاری نزیكەی 30%ی مردنەكان پێكدێنن لە هەموو جیهاندا. لێكۆڵینەوەكان ئەمەیان روونكردۆتەوە كە خۆراكی دەوڵەمەند بە كۆلیستیرۆل دەبێتە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆل لەخوێندا، زەردێنەی هێلكەش یەكێكە لەو خۆراكانە لەو كاتەی كە یەك زەردێنە نزیكەی 200ملگم كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرێت، ئەگەرچی كە نزیكەی 65%ی چەورییەكانی هێلكە لەجۆری چەورییە ناتێرەكانن Unsaturated كە بەچەوری باش دەژمێردرێن، هەروەها چەورییە نێوەندەكانیش لەهێلكەدا بەدی ناكرێن كە رێژەی كۆلیستیرۆل لەخوێندا بەرزدەكەنەوە، هەروەها هێلكە پڕە لە ماددەی گرنگی وەكو: پرۆیتن، كۆلین Choline، ئاسن، ڤیتامین A، D، E، K، B9، B12. خواردنی یەك هێلكە رۆژانە بۆ یەكێك كە خاوەن تەندروستییەكی باش بێت، هەرگیز نابێتە ئەگەری بەرزبوونەوەی كۆلیستیرۆلیی خوێن بەتایبەتی ئەگەر دووركەوێتەوە لە چەورییە تێرەكان و چەورییە نێوەندەكان Trans fats.
Top