بایەخی دابەزاندنی كێش

بایەخی دابەزاندنی كێش
ئەوە راستییەكی زانستییە كە زیادبوونی كێش و قەڵەوی جگە لە زیان هیچ سوودێكی تەندروستی نییە. دابەزاندنی كێشی لەش بە شێوەیەكی تەندروستییانە واتە گۆڕینی ستایلی ژیان بە گشتی كە خۆی لە ریجیمی خۆراك Diet و مەشقی وەرزشیدا دەبینێتەوە بە مەرجێك لەژێر چاودێری دكتۆر بێت. دابەزاندنی كێشی لەش دەبێ بەرە بەرە بێت بە شێوەی 0.5-1 كیلۆگرام لە هەفتەیەكدا. بەم شێوەیە، كێشی لەش زیاتر لە ئاستە دابەزیوەكەدا دەمێنێتەوە. بە جیاوازی وزە نزیكەی 500-1000 كالۆری لە رۆژێكدا بە كەمكردنەوەی وزەی خۆراكی و سەرفكردنی وزە بە مەشقی بەدەنی یان وەرزش كە دەكاتە 3500 كالۆری واتە نیو كیلۆگرام چەوری لەش تا 7000 كالۆری كە دەكاتە یەك كیلۆگرام چەوری لەش. سوودە تەندروستییەكانی دابەزاندنی كێشی لەش: دابەزاندنی 5-10%ی كێشی لەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ جەڵتە و شەكرە و هەندێك جۆری شێرپەنجە بە شێوەیەكی بەرچاو كەم دەكاتەوە. هەروەها دابەزاندنی پەستانی خوێن، باشتركردن و كۆنترۆلكردنی ئاستی شەكری خوێن بەتایبەتی لە تووشبووان بە نەخۆشی شەكرە، ئەگەری تووشبوون بە سینگە كوژێ كەم دەكاتەوە، ئاستی كۆلیستیرۆل دادەبزێنێت، بەلاوەنانی ئازاری پشت و جومگەكانی پەیوەست بە قەڵەوی.
Top