سوودەكانی وەرزش لەكاتی دووگیانیدادووگیانیدا

سوودەكانی وەرزش لەكاتی دووگیانیدادووگیانیدا
زۆربەی ئافرەتە دووگیانەكان تا راددەیەكی زۆر بەدرێژایی مانگەكانی دووگیانی سوود لەمەشقی وەزرشی وەردەگرن بەمەرجێك جۆر و شێوەی مەشقی وەرزشی لەلایەن دكتۆرەوە بڕیاری لەسەر بدرێت. ئاستی مەشقی وەرزشی لەكاتی دووگیانیدا تا راددەیەكی زۆر بەندە بە لیاقەی بەدەنی ئافرەت بەر لەدووگیانی.
ئەوە هیچ گومانێكی تێدا نییە كە مەشقی وەرزشی سوودی زۆر بە دایك و كۆرپە دەگەیەنێت. بەگشتی سوودەكانی مەشقی وەرزشی لەكاتی دووگیانیدا بریتین لە: سووككردنی پشت ئێشە بەرێگەی بەهێزكردنی تۆنی ماسوولكەكانی پشت و كەلەكە و ڕانەكان، كەمكردنەوەی ئەگەری قەبزی كە لەوانەیە لەگەڵ دووگیانیدا رووبدات بە هاندانی جووڵەی ریخۆڵە، یارمەتی خەوێكی ئارام و خۆش دەدات بە رێگەی سووككردنی سترێس و پەستی و نیگەرانی پەیوەست بە دووگیانی و منداڵبوون، جوانبوونی پێست بەهۆی باشتربوونی لێشاوی خوێن بۆ پێست، باشتركردنی ئامادەباشی لەش بۆ كاتی منداڵبوون بۆ نموونە كۆنترۆڵكردنی هەناسە كە یارمەتی سووككردنی ئازاری منداڵبوونی دەدات، زیادكردنی بەرگەگرتن Endurance لەكاتی درێژبوونی كاتی منداڵبوون بەتایبەتی لە نۆبەرەكانادا، بەهێزكردنی ماسوولكەكان و لیاقەی دڵ كە پێویستن بۆ منداڵبوونێكی ئاسان، گەڕاندنەوەی بە پەلەی لەش بۆ حاڵەتی پێش منداڵبوون Pre-pregnancy، پاراستنی جومگەكان لەنەخۆشی، كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكانی پەیوەست بە دووگیانی.
Top