ئازار لەكاتی جووتبووندا

ئازار لەكاتی جووتبووندا
ئازار لە كاتی جووتبوون یان راستەوخۆ لە پاش جووتبووندا Dyspareunia لە ئافرەتدا حاڵەتێكی باوەو هەرگیز بە ئاسایی لەقەڵەم نادرێت. ئەم حاڵەت و نەخۆشییانەی كە دەبنە ئەگەری ئازار لە كاتی جووتبوون لە ئافرەتدا بریتین لە: جووتبوون زوو لەپاش منداڵبوون یان لەپاش نەشتەرگەری، وشكبوونی زێ لەبەر هەر هۆكارێك، تەمەنی كڵۆڵی ئافرەت پاش وەستانی عادە، چونكە دیواری زێ دەگۆڕێت و تەڕێتییەكەی لەدەست دەدات و وشك دەبێت، هەوكردنە جۆراوجۆرەكانی زێ، سووتانەوەی كۆئەندامی زاوزێ لەبەر بەكارهێنانی ماددە كیمیاییەكانی وەكو سابوون، ماددەی پاككەرەوە، دوشی زێ، سپرای دژە ئارەقە، بۆن لابەر و دیۆدۆرەنت، پێرفیوم، هەروەها تامیسكەی كۆئەندامی زاوزێ، بالوكە، یان نەخۆشییەكانی تر كە بەرێگەی سێكسییەوە دەگوازرێنەوە، هەوكردنەكانی میزەڕۆ، گرژبوونەوەی زێ Vaginismus واتە گرژبوونەوەی خۆنەویستانەی ماسوولكەكانی زێ، بەدمامەڵەی سێكسی Abuse یان تەجاوزی سێكسی (لاقەكردنی بەزۆر Rape)، بەكارهێنانی كۆندومی زێ كە فیت نەبێت، مایەسیری، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان.
Top