Good & Bad Fish ماسی باش، ماسی خراپ

Good & Bad Fish   ماسی باش، ماسی خراپ
ماسی سەرچاوەیەكی زۆر دەوڵەمەندە بۆ پرۆتین و ترشە چەوری لە جۆری ئۆمیگا3. چەوری ماسی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی لە كۆئەندامی دڵ و سووڕان كەم دەكاتەوە، هەروەها ئۆمیگا3 رۆڵێكی بەرچاوی هەیە بۆ تەندروستی مێشك و چاوەكان. نزیكەی هەموو جۆرەكانی ماسی بە رێژەیەكی دیاریكراو لە كانزای جیوە Mercury ئاڵودەن. كەسانێكی خاوەن تەندروستی باش هیچ كێشەیەكیان نابێت بۆ رزگاربوونی لەشیان لە جیوە، بەڵام منداڵان و ئافرەتانی دووگیان و شیردەر دوچاری گرفتی تەندروستی دەبنەوە تا ئەگەر بڕی بچووكی جیوە لە خۆراكیاندا هەبێت، بۆیە پێویستە كە دووركەونەوە لە خواردنی هەندێك جۆری ماسی كە رێژەیەكی بەرزی جیوە لەخۆدەگرن. ئەو جۆرانەی ماسی كە رێژەیەكی بەرزی جیوە لەخۆدەگرن بریتین لە: ماسی شێڵفیش Shellfish، ماسی شارك Shark، ماسی قلینجی Swordfish، تایڵفیش Tilefish، ماسی جۆری كینگ ماكێریل King mackerel. ئەو جۆرانەی ماسی كە رێژەیەكی كەمی جیوە لەخۆدەگرن بریتین لە: ماسی تونا Tuna، ماسی سالمۆن Salmon، پشیلەماسی Catfish، ماسی شریمپ Shrimp و پۆڵۆك Pollock.
Top