خۆڕاگری چەورییەكان

خۆڕاگری چەورییەكان
گەلێكن ئەو فاكتەرانەی كە تێكسچەری زەیت تێكدەدەن، یەكەمیان زیاد بەركەوتنە بە هەوا، چونكە تێكچوونی زەیتەكان Rancidity بە كرداری ئۆكسان باوترین جۆری تێكچوونی زەیتەكانە، بۆیە وا باشترە كە زەیتەكان لەناو شووشەی داخراو و دوور لە هەوا هەڵبگیرێن. فاكتەرەكانی تر كە زەیتەكان تێكدەدەن بریتین لە گەرمی و رووناكی، بۆیە رەنگی شووشەكانی زەیت قاوەیی تۆخ یان سەوزێكی تۆخە بە مەبەستی رێگرتن لە رووناكی. باشتر وایە كە زەیت لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێت بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا. پێكهاتەی كیمیایی زەیتەكانیش رۆڵی گرنگی هەیە لە خۆڕاگری یان زوو تێكچوونیاندا، بۆ نموونە چەورییە تێرەكان كەمتر و درەنگتر تێكدەچن لەچاو چەورییە ناتێرەكان، كەواتە زەیتە ناتێرەكان كە لە رووی تەندروستییەوە لە چەورییە تێرەكان باشترن زیاتر رووبەڕووی تێكچوون دەبنەوە. زەیتی زەیتوونی یەكەم گوشین Extra virgin لە زەیتە ناتێرە رووەكییەكانی تر خۆڕاگرترە. چەورییەكان لە جۆری ئۆمیگا3 و ئۆمیگا6 كە لە گوێز و زەیتی كەتان ماسی و چەندین خۆركی تردان، ئەوانیش بەرانبەر بە هۆكارە دەرەكییەكان خۆڕاگر نین بەتایبەتی بەرانبەر بە گەرمی بەرز، بۆ نموونە ئەگەر زەیتی كەتان Flaxseed oil لە 66پلەی سەدی گەرمتر بكرێت دوچاری تێكچوون دەبێت و بۆن و چێژیشی دەگۆڕێت
Top