بەهای خۆراكی شێلم

بەهای خۆراكی شێلم
شێلم (شەڵغەم (Turnips سەوزەیەكی نیشاستەییە، بەڵام ئەو وزەیەی كە تێیدایە سێجار كەمترە لەو بڕە وزەیەی كە لە هەمان بڕی پەتاتەدایە. شێلم گەلێك ماددەی خۆراكی گرنگ لەخۆدەگرێت بۆ نموونە، ڤیتامین C، ڤیتامین E، ریشاڵ، فۆلیك ئەسید، ڤیتامین B5، ڤیتامین B1، ڤیتامین B2، ڤیتامین B3، ڤیتامین B6، كۆپەر، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم. سوودە تەندروستییەكانی خواردنی شێلم بریتین لە: سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان لە ئاوسان و ئازار و سخبوون، بەهێزكردنی بەرگری لەش بەرانبەر بە نەخۆشییەكان، پاراستنی كۆڵۆن لە تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەیی، پاراستنی خوێنبەرەكان لە تووشبوون بە رەقبوون بەوەی كە ماددە دژەئۆكسانەكانی ناو شێلم دژی ماددە یان كۆلكە سەربەستەكان دەوەستن و نایەڵن كە كۆلیستیرۆلی خەراپ LDL بە كرداری ئۆكسان لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا بنیشێت، باشتركردنی تەندروستی سییەكان بەوەی كە هەوكردن و نیشانەكانی هەوكردن سووك دەكات بەتایبەتی هەوكردنی بۆڕی هەوا كە زیاتر لە جگەرەكێشەكاندا بەدی دەكرێت، هەروەها خواردنی شێلم بەهۆی رێژە بەرزەكەی ڤیتامین E رۆڵی هەیە لە پاراستنی خانەكانی مێشك لە كزبوونی فرمانەكانیان كە پەیوەستن بە بەساڵاچوون.
Top