ماندووبوونی چاوەكان

ماندووبوونی چاوەكان
شەكەتبوون یان ماندووبوونی چاوەكان Eye Strain واتە ماندووبوونی ماسوڵكەكانی چاوەكان، ئەم حاڵەتە روودەدات لە ئەنجامی زیاد بەكارهێنانی چاوەكان كە پتر بێت لە توانایان. زۆرجار لەپاش زیاد بەكارهێنانی چاوەكان بەتایبەتی لەبەرانبەر شاشەی كۆمپیوتەردا، لەوانەیە كە زیاتر هەست بە سووتانەوەی چاوەكان بكەیت لەوكاتەی كە ماندووكردنی ماسوولكەكانی چاو چەندین نیشانەی تری لێدەكەوێتەوە كە زۆربەیان تایبەتمەند نین بە ماندووبوونی چاوەكان، بۆ نموونە: سەرئێشە، ئازار لە مل و پشتدا، گرژبوونی ماسوڵكەكانی دەوری چاوەكان، سەرسووڕان، سووتانەوەی چاوەكان هەتا لەپاش داخستنیشیان، هەستكردن بە سووكبوونی سەرLightheadedness لەكاتی جووڵاندنەوەی سەردا، هێڵنج، ناسافی لە بینیندا Blurred vision، بینینی هەرشتێك بە دووانە Double vision، زیادبوونی فرمێسككردن، خورشت لە چاوەكاندا، هەستكردن بە قوڕسبوون و ناڕەحەتی لەكاتی جووڵاندنەوەی چاوەكان بە زۆربەی ئاراستەكاندا، هەستكردن بە قوڕسبوونی پێڵووەكان و پێشەوەی سەر، هەستكردن بە ماندووبوونێكی گشتی لەش، زەحمەتی لەكاتی خوێندنەوەدا، كەمبوونەوەی تەركیز لەكاتی خوێندنەوە و سەیركردندا. شەكەتبوونی چاوەكان بەشێوەیەكی درێژخایەن كاریگەرییەكی نێگەتیڤی بەرچاو دەكاتە سەر توانای فێربوون و توانای تەركیز و سەرنجدان. دەستنیشانكردنی شەكەتی چاوەكان تا راددەیەك ئاسانە، چونكە نیشانەكانی تەنیا لەو كاتانەدا دەردەكەون كە چاوەكان بۆ ماوەیەكی زۆر و بە تەركیز بەكاردەهێنرێن.
Top