لایەنی خۆراكی كازو

لایەنی خۆراكی كازو
كازو یان كاچو Cashew چەندین پێكهاتەی خۆراكی گرنگی تێدایە، تەندروستی بەهێز دەكات و سەرچاوەیەكی باشە بۆ پرۆتین و ترشە چەورییە یەكانییە ناتێرەكان Monosaturated fats. بەهای خۆراكی كازو بۆ ئەمەش دەگەڕێتەوە كە چەندین كانزای گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو كۆپەر Copper، مەگنسیۆم، مەنگەنیز، فۆسفۆر، زینك، ئاسن، پۆتاسیۆم، هەروەها كانزای سیلینیۆم Selenium كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە، ئەم سیفەتە بایەخێكی تەندروستی بەرزی هەیە. كازو رێژەیەكی زۆر باشی لە كانزای كالسیۆمیش تێدایە كە كانزایەكی یەكجار گرنگە بۆ پاراستنی پتەویی ئێسك و تەندروستی ددانەكان. ئەو ڤیتامینانەی كە بە رێژەیەكی بەرز لە كازودان بریتین لە ڤیتامیەنەكانی E، K، B1، B5، B6، هەروەها ڤیتامینەكانی B2 و B3 و ڤیتامین C بە رێژەیەكی كەمتر. كازو وزەیەكی خۆراكی بەرز لەخۆدەگرێت بەوەی كە هەر 100 گرام كازو نزیكەی 555 كالۆری وزە بە لەش دەبەخشێت. سوودە تەندروستییەكانی خواردنی كازو بریتین لە: رێگرتن لە دروستبوونی بەردی زراو، پاراستنی تەندروستی ئێسك و ددانەكان، بەهێزكردنی هێڵە بەرگرییەكانی دژەئۆكسان، پاراستنی دڵ و هاتووچۆی خوێن، خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە، كۆنترۆلكردنی فرمانی خڕۆكە سوورەكانی خوێن، كۆنترۆلكردنی چالاكیی ئەنزیمەكان كە زۆر پێویستن بۆ هەموو زیندە كارلێكە كیمیاییەكانی لەش.
Top