خۆراك لەپاش وەرزشكردن

خۆراك لەپاش وەرزشكردن
چ باشە كە لەپاش مەشقی بەدەنی Exercise بیخۆیت، یان لەپاش وەرزشكردندا؟ ئایا خواردن یان نەخواردن لەپاش وەرزشكردندا هیچ كاریگەری دەكاتە سەر سوودە تەندروستییەكانی وەرزش؟ لە نوێترین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە خۆراكێك كە بڕێكی كەمی كاربۆهیدراتی تێدابێت لەپاش مەشقێكی هەواییدا هانی لەش دەدات كە بەباشی سوود لە هۆرمۆنی ئینسولین وەربگیرێت، ئەمەش وا دەكات كە خانەكانی لەش شەكری ناو خوێن وەربگرن و بۆ وزە (سووتەمەنی) لەكاتی پێویستدا بەكاری بێنن. تێكچوونی ئەم میكانیزمە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە و نەخۆشی دڵ زیاد دەكات. وا باشە خۆراكێكی باڵانسی ئاوا هەڵبژێررێت كە بڕی ئەو وزەیەی كە دەیبەخشێت یەكسان بێت لەگەڵ بڕی ئەو وزەیەی كە بە مەشقی بەدەنی یان بە وەرزش سەرف دەكرێت. ژەمێكی خواردن كە پێكهاتبێت لە كاربۆهیدرات، پرۆتین، چەوری ئەم ئامانجە دەپێكێت، بە مانایەكی تر لەش زیاترهەستیار دەبێت بۆ هۆرمۆنی ئینسولین. دەكرێت كە رێژەی كاربۆهیدرات یان چەوری بە رێژەیەك كەم بكرێنەوە. مەبەست ئەوەیە لەپاش وەرزشكردن رێگا لەدەستدانی كێشی لەش بگیرێت.
Top