گوڵی تەمبەڵ

گوڵی تەمبەڵ
ئەو گوڵە بە گوڵی تەمبەڵ ناسراوە كە هەر پێنج ساڵ جارێك گەڵا و پەلكەكانی دەكرێنەوە، تا تەمەنی نەگاتە پێنج ساڵ بە داخراوەیی دەمێنێتەوە، ناوی زانستیی ئەو گوڵە (Amorphophallus titanium)یە، كورتكراوەشی ( Titan arum)ە، گوڵە تەمبەڵەكە لە كۆلێژی (دارتماوت) لە ویلایەتی نیوهامبشەر لە ئەمریكا روێندراوە، ئەمساڵیش زۆربەی قوتابیان و خەڵكی ئەو شوێنە لە چاوەڕانی كرانەوەی پەڕەكانیدا بوون، كە لە رۆژی هەینیی رابردوو لە تاقیگەی (ئیڤی لینگ) لەو زانكۆیە كرایەوە، ناوێكی دیكەشیان لەم گوڵە ناوە، كە ئەویش (گوڵی مردووە)، وەك پێناسەیەك بۆ درەنگ كرانەوەی پەلكەكانی، گوڵەكە درێژییەكەی حەوت پێی دەبێت و بۆنێكی ناخۆشیشی هەیە.
Top