چۆن كرێم بۆ روخسار هەڵدەبژێریت؟

چۆن كرێم بۆ روخسار هەڵدەبژێریت؟
پێستی روخسار هێندە ناسكە، كە هەندێ جار بەهۆی بەركەوتن، یان دەست لێدانی زۆر و بەكارهێنانی كرێمی هەڵە تووشی چەندین گرفت دەبینەوە، بۆیە تا دەكرێت ئاگاداری پێستی روخسارت بە، چونكە نمای جوانیتە، كرێمەكانی روخسار كاریگەریی باشیان بۆ پاراستنی روخسار هەیە، هەروەها رێگرییش لە چرچ و لۆچ بوون و وشك بوونیش دەكەن، لێرەوە ئاشنای چۆنیەتی هەڵبژاردنی كرێمێك بە بۆ روخسارت، سەرەتا پێویستە بزانیت كە پێستت چ جۆرێكە، ئەوانەی پێستیان چەورە، پێویستە كرێمی بێ چەوری بەكار بهێنن، تا بریقەدانەوە بە روخساریان هێندە نەبێت كە روخسار ناسرووشتی بكات، بۆ ئەوانەی پێستیان وشكە، پێویستە ئەو كرێمانە هەڵبژێرن كە ماددەی هیالۆرۆنیك، یان گلیسرینیان تێدایە، چونكە ئەوانە پێست تەڕ و نەرم دەكەن، ئەوانەی خاوەن پێستی هەستەوەرن، پێویستە كرێمی بێ بۆن هەڵبژێرن، تا پێستیان تووشی هەستیاری نەبێت، بۆ ئەوانەشی كە پێستی خۆیان ناناسن، واتە رۆژێك هەست دەكەن چەورە و رۆژی دواتر هەست بە وشكی دەكەن، پێویستە كرێمی ئاسایی بەكار بهێنن كە بڕێكی كەمی چەوریی تێدابێت، هەروەها ماددەكانی دیكەش لە خۆ بگرێت، بۆ ئەوانەی روخساریان چرچ و لۆچی تێدایە، پێویستە كرێمی دەوڵەمەند بە كولاجین بەكار بهێنن، بەر لە بەكارهێنانی هەر كرێمێك، سەرەتا پێویستە لە شوێنێكی نزیك لە روخسار تاقی بكرێتەوە، وەك:مل و ژێر گەردن، بۆ ئەوەی كاردانەوەی بزانرێت، ئەگەر باش بوو بەكاری بهێنە، ئەگەریش بووە هۆی سووربوونەوە و تێكچوونی پێست، دەستبەرداری ببە.
Top