رێگەكانی پۆشینی چاكێتی جینز لە وەرزی بەهاردا

رێگەكانی پۆشینی چاكێتی جینز لە وەرزی بەهاردا
كەشوهەوای بەهاری ناجێگیرە، هەندێ كات گەرمە و لە ناكاو تەوژمە سەرمایەك دەردەكەوێت، بەتایبەت شەوانە و لە كاتی دەرچووندا رەنگە تووشی سەرما ببیتەوە، هەروەها بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەواوە پێویستە جلوبەرگەكەشت بگۆڕیت كە زستانە بوون، دیاترین نموونەی جلوبەرگ لەم وەرزەدا چاكێتی كورتە، بەتایبەت چاكێتی جینز، بەهۆی ئەوەی مۆدێكی ناسكی هەیە، دەتوانیت ئەو جلە لەبەر بكەیت ئەگەر پێویست بێت، یان لەسەر شان و دەستەكانتی دابنێت كە كەشەكە گەرم بێت، پسپۆڕانی جلوبەرگ چەندین رێنمایی بۆ گونجاندنی چاكێتی جینز دیاری دەكەن كە بریتیین لە: چاكێتی جینز جێگرەوەی جلە درێژەكانی وەك كاردیگانن، بەتایبەت ئەگەر چاكێتەكان بەبێ سەردەست بن، كە لەگەڵ قەمیس بۆ شوێنی فەرمیی وەك دەوام و زانكۆ لەبەر دەكرێن، بە مەرجێك لە رەنگی سپی، یان رەش بن، چاكێتی جینز لەگەڵ بەدی بۆ دەرچوون و گەشت و سەیران چاكترە لە رەنگی شین، یان سوور بێت، دەكرێت چاكێتی جینز لەگەڵ پانتۆڵ و تەنوورەش لەبەر بكرێت، بۆ ئەوانەی كێشیان زۆرە یان قەڵەون وا چاكترە دوگمەكانی چاكێتەكە دابخەن، تا گەورەتر دەرنەكەون، بۆ ئەوانەش كە لاوازن، پێویستە چاكێتەكە دانەخەن و دەتوانن لەگەڵ پۆشینی چاكێتی جینز، ئێكسسواری ملوانكەی درێژیش شیك بكەن، كە ئەو دوانە مۆدێكی نایاب و سەرنجڕاكێش دروست دەكەن.
Top