کاریگەریی شیردان لەسەر خودی خانمان

کاریگەریی شیردان لەسەر خودی خانمان
زانایانی زانکۆی ئێکسفۆرد لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو دایکانەی شیری خۆیان بە منداڵەکەیان دەدەن کردووە و لەکۆتاییدا بە ئەنجامێکی نوێ گەیشتوون و ئاشکرای دەکەن، شیری دایک جگە لەوەی لە زۆر ڕووەوە سوودی بۆ تەندروستیی منداڵ هەیە، بۆ خودی خانمانیش بەسوودە، واتە کاتێک دایکێک شیر بە منداڵەکەی دەدات، ئەگەری کەمە تووشی نەخۆشیی دڵ ببێت، هەروەها کێشی جەستەشی زیاد ناکات و لەو قۆناغەدا رێژەی شەکری خوێنیشی زۆر نابێت و ئەگەری کەمترە ئەم خانمانە لەداهاتوودا تووشی شێرپەنجە ببن.

سەرچاوە: باسنیوز
Top