بە هەنگ ریش و سمێڵ دادەنێت

بە هەنگ ریش و سمێڵ دادەنێت
هاوڕێی هەنگەكان، ئەو كەسەیە كە هەنگەوانە بەبێ ئەوەی خۆی بپارێزێت، كە كارەكەی لە باوكیەوە بۆ ماوتەوە، وەك خۆی دەڵێ: باوكم زۆر لە هەنگ دەترسا، بەڵام من بە پێچەوانەی ئەو خۆمم كردە هاوڕێی هەنگەكانم، تا ئەو كاتەی ئەوان هەمیشە لێم نزیك دەبوون، بەبێ ئەوەی پێمەوە بدەن، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دەزانم چۆن مامەڵە لەگەڵ هەنگەكانم بكەم، یان كەی و چۆن هەنگوینەكەیان دەربهێنم، یانیش كام لای مێشەكە ببڕم، ئەوە وتەی ئەو پیاوە تونسییەیە كە ناوی (خالید جبرائیل)ە، وەك خۆی دەڵێ: خەڵك ریشی لە مووی جەستەی دادەنێت، من بە هەنگاكانم دەتوانم ریشێكی جوان و رێك بە رووخسارمەوە دروست بكەم، نەوەك هەر روخسارم، دەتوانم هەموو هەنگەكانم بەسەر جەستەمەوە بێت، بەبێ ئەوەی پێمەوە بدەن، شێوازی مامەڵەی دروستی خۆم وای كردووە كە بتوانم هەنگەكانم لێمەوە نزیك بن، كە زیاتر لە (4000) پورە هەنگم هەیە و وەك هاوڕێم وان.
Top