دەبێ خانمان زیاتر بخەون

دەبێ خانمان زیاتر بخەون
پزیشکان و زانایانی زانکۆی (هارڤارد)ی ئەمریکی، دوای توێژینەوەکان لەسەر هەردوو رەگەزی پیاوان و ژنان، بەو ئەنجامە گەیشتن، کە ژنان زۆر زیاتر لە پیاوان پێویستیان بە خەوە.
ژنان بەهۆی ئەوەی رۆژانە چەندین ئەرکی جیاواز له‌سەر شانیانە و جێبەجێیان دەکەن، پێویستە مێشکیان پشوو بدات، هەروەها باس لەوە دەکەن، ئەو ژنانەی گرفتی کەمخەوییان هەیە، لە ژیانیاندا زیاتر تووڕە و خەمۆکین، لە حاڵێکدا کەمخەوی لە پیاواندا ئەو کاریگەرییانەی نییە و ئەگەریش بیبێ، تا ئەو ڕادەیە نییە، کە پێویست بە نیگەرانی بکات.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌، پزیشکان جەخت دەکەنەوە، حاڵەتی بێخەوی لە ژنان و پیاواندا جیاوازە و کاریگەرییە نەرێنییەکانیش جیاواز دەردەکەون.

سەرچاوە: باسنیوز
Top