كراسەكانی بووك بۆ ساڵی نوێ سەرنجڕاكێشترینن

كراسەكانی بووك بۆ ساڵی نوێ سەرنجڕاكێشترینن
ساڵانە لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ، كۆمەڵێك بەرهەمی تازە ئامادەكراو بۆ ئەو ساڵە نمایش دەكرێن و نیشان دەدرێن، ئەمساڵیش لە سەرەتای مانگی دووەوە، پسپۆڕانی جوانكاری لە ماركە بەناوبانگەكانی جیهاندا دەستەیەك كراسی تازەی بووكیان نمایش كرد، بەپێی مۆدەكانی كراسی بووك ئەوانەی خوارەوە باشترین و سەرنجڕاكێشترینن، بۆیە وەك خانمێك ئەگەر تەمای ئاهەنگ و پرۆسەی هاوسەرگیریت، یان هاوڕێیەكت زەماوەندی لە پێشە، دەتوانیت ئەم مۆدانەی كراسی بووك دەستنیشان بكەیت: سەرەتا بە مۆدی كراسی كلك درێژ دەست پێ دەكەین، كە ستایلێكی ئاڵۆز و دەوڵەمەند بە گوڵ و سەردەستی گەورە و شان كراوەیە و نایابە بۆ هەموو جۆرە جەستەیەك، مۆدێكی دیكە كە لەلای سینگەوە تەسكە و داخراوە، پاشان بەرەو خوارتر كراوە دەبێتەوە، لە بەشی خوارەوەش نەخشی شكاو، یان قەدی پێوە دیارە، مۆدی سێیەم پێكهاتووە لە كراسی درێژی بووك لە بەشی سەرەوە، واتە سینگ كراوە لەگەڵ سەر دەستی درێژ و لە خوارەوەش بە سادەیی شۆڕ دەبێتەوە، ئەمەش یەكێكە لە مۆدی كراسەكانی ماركەی دانتێل، مۆدی چوارەم پێك هاتووە لە كراسی درێژ و باریك لە سەرەوە بۆ خوارەوە، كە لە قوماشێكی نەرم شیك كراوە، دوایین مۆد بریتییە لە كراسی درێژ و شێوەی یەخە حەوتی ئینگلیزی، یان پیتی v كە مۆدێكی ناسكی هەیە، بەو مەرجەی لە تەنیشتەكانەوە پارچە كرابێت.
Top