دەمامكەكان جوانیی پێست دەشارنەوە و دەیشێوێنن

دەمامكەكان جوانیی پێست دەشارنەوە و دەیشێوێنن
بەستنی ماسك و دەمامك بە هۆی خۆپارێزی لە نەخۆشیی كۆرۆنا، جگە لەوەی جوانیت دەشارێتەوە هەروەها دەبێتە رێگری لە بەركەوتنی هەوا بە پێستی روخسار و داپۆشینی روخسار بۆ ماوەیەكی زۆر، كە كاریگەری لەسەر وشكبوون و دەركەوتنی زیپكە و پەڵە و نەخشی دەمامكەكە لەسەر پێستی دەم و چاو دەبێت، بەم چەشنە پێستی روخسار تووشی چەندین كێشە و گرفت دەبێتەوە، بەجۆرێك كە بۆتە نەخۆشییەكی تازە بە ناوی maskne و لەسەر روخسار دەردەكەوێت، هەر بۆیە بۆ خۆ پاراستن لە نەخۆشیی كۆرۆنا و لە هەمان كاتدا پارێزگاری لە پێستی روخسار، دەتوانیت ئەو رێكارانە بگریتە بەر، سەرەتا پێویستە دەمامكەكەت تازە بێت، واتە ئەوەی كۆن نەبەستیت، یان ئەوانەی بۆ ماوەیەك لە شوێنێكی لاچەپ دەكەوێت و بەر ڤایرۆس و بەكتیریا دەكەوێت، تۆش ئەو دەمامكە دەبەستیتەوە و دەبێتە مایەی گرفت بۆ پێستی روخسارت، بۆیە وا باشترە دەمامكێكی باش و كوالێتی بەرز ببەستیت، چاكترە دەمامكی قوماش بێت كە زیانی هێندە نابێت وەك دەمامكەكانی نایلۆن و كارتۆن، دەكرێت دەمامكە قوماشەكان وەك هەر كەرەستەیەكی دیكە رۆژانە بیشۆردرێت و پاشان وشك بكرێتەوە، لە كاتی دەمامك بەستن ماوە ماوە تەنیا بە و لێی بكەرەوە، تا پێستت هەوایەكی بەردەكەوێت و لە سووربوونەوە و گرفتەكانی هەستیاری بە دوور دەبێت.
Top