سەركێشیی رۆیشتن بەسەر گوریس لە بەرزاییەوە

سەركێشیی رۆیشتن بەسەر گوریس لە بەرزاییەوە
ئەوانەی لە شوێنی بەرز دەترسن، رەنگە بە بینینی دیمەكانی وێنەی ئەو پیاوە سەركێشەی كە بەسەر گوریسێكەوە بە پێخاوس دەسووڕێتەوە، شۆك ببن، سەركێشیی ئەو پیاوە لەوەدایە كە لە بەرزایی ناترسێت و دەتوانێت ماوەی نێوان شاخ و چیاكان بەسەر گوریسەوە ببڕێت، ئەو پیاوە ناوی (رایان رۆبنسۆن)ـە، لەو كارە سەركێشییەی كە لە ناوچەی كیپ بیلار لە كەنداوی تاسمانیا ئەنجامی داوە، لە بەرزایی زیاتر لە (100) پێی لەسەر ئاستی دەریاوە گوریسی داناوە و بەبێ خۆگرتن و بەبێ پێڵاو بەسەر گوریسەكەدا دەڕوات، پانیی گوریسەكە كەمتر لە سێ سەنتیمەتر، ئەو پیاوە توانی لە ماوەی شەش خولەكدا لەسەر گوریسێك (20) مەتر ببڕێت، تا ئێستا درێژترین گوریس لە بەرزاییەوە بەسەریدا رۆیشتبێت، لە ساڵی (2020) بوو كە درێژی گوریسەكە (2900) پێ بوو بەبێ ئەوەی بكەوێت.
Top