چۆنێتی درێژبوونی نینۆكەكان لە ماوەیەكی كورتدا

چۆنێتی درێژبوونی نینۆكەكان لە ماوەیەكی كورتدا
نینۆكەكان، هێمای ناسكی و سەرنجڕاكێشین، بەتایبەت بۆ ئەوكەسانەی دەستێكی ناسك و پەنجەیەكی درێژیان هەن، لە ئێستادا بەشێكی زۆری خانمان خولیای نینۆكی درێژن، كە هەم دەستەكان شیك دەكەن، هەمیش ئاسانن بۆ بۆیەكردن، بۆ ئەوانەی مەبەستیانە نینۆكەكانیان درێژ بێت، دەتوانن گیراوەیەك بەكاربهێنن كە لە ماوەیەكی كەمدا نینۆكەكان گەشەكردنی زیاتری پێوە دیار دەبێت، گیراوەكەش بریتییە لە چەند كەرەستەیەك كە: دوو دەنك حەبی ئەسپرین، كەپسوولێكی ڤیتامین E، كەوچكێك زەیتی زەیتوون، كەوچكێك خوێ، سەرەتا كەرەستەكان دەهێندرێن ئەنجا حەبە ئەسپرێنەكە ورد دەكرێت و دواتر لەگەڵ ئەوانی دیكە تێكەڵ دەكرێت، تا گیراوەیەكی وەك هەویری لێ دەردەچێت، دواتر دەتوانی بە دوو رێگە لە نینۆكانتی بدەیت، چ لە رێگەی دانانی گیراوەكە لەسەر نینۆكەكان، یان پەنجەكانت بخەیتە ناو گیراوەكە، بە مەرجێك زیاتر لە 10 خولەك پێوەی بمێنێت، بەكارهێنانی ئەو گیراوەیە هەفتانە سێ جار دووبارە دەكرێتەوە بۆ ماوەی دوو مانگ، دواتر زۆر بە خێرایی ئەنجامی درێژبوونی نینۆكەكان بە چاوی خۆت دەبینیت.
Top